سەرۆکى حکومەتى هەرێم: گفتوگۆمان لەسەر پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و ئێران کرد کوردستانی

نوچە نێت

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردسنان لەگەڵ سەرپەرشتیارى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا کۆبووە، لەدواى کۆبوونەکە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى رایگەیاند، بامسان لە چۆنیەتى بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێم لەگەڵ کۆمارى ئیسلامیى ئێران کرد.

ئەمڕۆ هەینى (14/ حوزەیران/2024) مەسرور بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەیە لەگەڵ عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی هاوبەشدا رایگەیاند: "باسی چۆنییەتی باشترکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق و بەتایبەتی هەرێمی کوردستان و باشترکردنی سەقامگیریی سیاسی لە ناوچەکە و کێشە و گرفتە ئەمنییەکانی ناوچەکەمان کرد. هاوڕابووین لەسەر ئەوەی کە سەقامگیریی ناوچەکە لە بەرژەوەندیی دوولایەنە و هەموو ناوچەکەدایە."

سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ دەربڕینی هاوخەمی بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆک و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی. 

باقری گوتی: ئایینی هاوبەش، مێژووی هاوبەش و چارەنووسی هاوبەشیشمان [لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە]، ئەوەش وادەکات ئێمە بەیەکەوە بین. ئەم پەیوەندییە هێزێکی بێهاوتای دروستکردووە لە ناوچەکە کە ئەمە ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەکە بەدیدەهێنێت. ئەم هێزە وایکردووە کە دووژمنان چاویان لەسەر بێت، چونکە ئەوان نایانەوێت ئاسایش هەبێت، چ لە ئێران، لە عێراق، هەروەها لە ناوچەکەش." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین