ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بۆ تاوتوێكردنى بوارى ئه‌منى و ره‌شنووسى بودجه‌ كۆده‌بێته‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ى به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ چه‌ند بابه‌تێكى گرنگ كۆده‌بێته‌وه‌، بوارى ئه‌منى هه‌رێمى كوردستان و ره‌شنووسى بودجه‌ دوو ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20ى نیسان فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ راگه‌یێندراوێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، سبه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى كۆده‌بێته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ هاتووه‌، "گرنگترین ئەو تەوەرانەی کە باسیان لێوە دەکرێت خستنەڕووی دواپێشھاتەکانی بواری ئەمنی لە ھەرێمی کوردستان و ھێرشەکانی ئەم دواییەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و ڕەوشی لێکۆڵینەوە و ھەڵوێستی نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە، ھەروەھا خستنەڕووی ھێڵەگشتییەکانی ڕەشنووسی یەکەمی پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١ لە بوارەکانی داهات، خەرجی، قەرز و پابەندییە داراییەکان و کورتهێنان".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین