سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەکات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک بارزانى، پێشوازى لە عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و شاندێکى یاوەرى کرد لە دیدارێکدا گفتوگۆیان لەسەر باردۆخى سیاسیى ناوچەکە و عێراق و هەرێمى کوردستان کرد

ئەمڕۆ هەینى (14/حوەزیران/2024) سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تایبەت لەبواری ئابووری و بازرگانی و کولتووری کرایەوە.

لە بەشێکى دیکەى ئەو دیدارە سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێزانینی بۆ هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لەمەڕ ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەر و گیانلەدەستدانی سەرۆکۆماری ئێران و یاوەرانی هەبوو، هەروەها سوپاسی وڵاتەکەی بۆ ناردنی شاندی تایبەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە پرسەی گیانلەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی بە سەرۆک بارزانی گەیاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین