سەرۆکى بەرەى تورکمانى: سیستەمی کۆتاکان بۆ بەرژەوەندیی لایەنێک دانراوە کوردستانی

نوچەنێت

ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، وەک کۆتا بەشدارى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ناکەین و لە دەرەوەى ئەو سیستەمى کۆتاکان بەشدارى هەڵبژاردن دەکەن.

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان زیاتر ڕوونیدەکاتەوە و دەڵێت، هەڵبژاردن پرسێکی گرنگە و پێویستی بە ڕێککەوتنە، چونکە پرسێکی نیشتیمانییە، بۆیە وەکو نەتەوەی تورکمان لەگەڵ ئەوەداین بە بەشداریی هەموو لایەنە سیاسییەکان هەڵبژاردن بکرێت.

لەبارەى دیاریکردنى پێنج کورسى بۆ کۆتاکان، سەرۆکى بەرەى تورکمانى ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن و پێیوایەدابەشکردنی کورسییەکان هەڵەیە، کە لەسەر ئاستی جوگرافیا دابەش کراون و بۆ بەرژەوەندی لایەنێکی دیاریکراو بووە، کە ئەمەش لەبەرژەوەندیی کۆتاکاندا نییە. بۆیە ئێمە، پێشتریش گوتومانە ئەو دابەشکردنە ڕەت دەکەینەوە.

ئایدن مەعرووف دووپاتى دەکاتەوە، ئەوان وەک بەرەی تورکمانی لە ڕێگەی سیستەمی کۆتاکان بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا ناکەین بەڵکو لەدەرەوەی سیستەمی کۆتاکان بەشدار دەبین، هەڵوێستەکەشمان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ژمارەی کورسیی پێکهاتەکان زۆر کەمە بەتایبەت بۆ شاری هەولێر.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین