سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات
نوچەنێت
سەرۆک بارزانى لەگەڵ کۆنسوڵى نوێى بەریتانیا کۆبوونەوە و "بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر" تاوتوێ دەکەن.
ڕۆژی یەکشەممە (23/حوزەیران/2024) لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئاندرو بیزلی کۆنسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر کرد.
بەپێى ڕاگەیێندراوى بارەگاى بارزانى، لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆزی کەیڤ جێگری باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق ئامادەی بوو، سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهاتنی شاندی میوان هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی نوێی بریتانیا لە هەولێر خواست لە ئەرکی نوێیدا، هەروەها " ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان گەلی کوردستان و بریتانیا دا و هیوای خواست پەیوەندییەکان بەردەوام بن و زیاتر بەرەوپێش ببردێن."
هەروەها
لای خۆیەوە کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر "سوپاسی هەڵوێستی سەرۆک بارزانی کرد و باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان و بریتانیا کرد و ئامادەی خۆی نیشاندا بۆ بەردەوامیدان و باشترکردنی ئەو پەیوەندییانە."

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment