سەرۆک بارزانی گەیشتە بەغدا کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆک مەسعود بارزانى بە مەبەستى کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکوومی و لایەنە سیاسییەکانی عێراق و ژمارەیەک لە باڵیۆزانی وڵاتان سەردانى بەغدا دەکات.

ڕۆژى چوارشەممە (سێى تەمموز/2024) بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ "سەرۆک مەسعود بارزانی و شاندی یاوەری گەیشتنە بەغدا و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لە لایەن دکتۆر محەمەد ئەلتەمیم و دکتۆر فواد حوسێن جێگرانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسە حکوومی و سیاسیەکانی عێراق پێشوازی لێ کرا."

سەبارەت بە ئامانجى سەردانى سەرۆک مەسعود بارزانى بۆ بەغدا ڕاگەیێندراوە ئاماژە بەوە دەکات، "بڕیار وایە لەو سەردانەیدا سەرۆک بارزانی دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرپرسانی حکوومی و لایەنە سیاسییەکانی عێراق و ژمارەیەک لە باڵیۆزانی وڵاتان لە بەغدا هەبێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین