ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان هۆشدارى بە جووتیاران دەدات
نوچەنێت
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتوو، "دوا بەدواى ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا به فه‌توای ژماره 481 له 11/7/2019 حوكمی مامه‌ڵه كردنی به پسوڵه‌ی ڕاده‌ستكردنی گه‌نمی جوتیارانی ڕوونكرده‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی تێبینی كرا كه هه‌ندێك له هاووڵاتییان ناوه‌ڕۆكی ئه‌و فه‌توایه خراپی به كارده‌هێنن، بۆیه ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان به پێویستی زانی ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌ی خواره‌وه ڕابگه‌یەنێت."
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان لە ڕوونکردنەوەکەیدا دەشڵێت:
یه‌كه‌م: له ڕووی شه‌رعییه‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه، كه كه‌سێك جوتیاری فیعلی نه‌بێت و خاوه‌ن زه‌وی كشتوكاڵی نه‌بێت، پسوڵه‌كه وه‌ربگریت وه‌یا پێی بدرێت و ئه‌ویش دواتر بیفرۆشیته‌وه.
دووه‌م: دروست نییه جوتیاری خاوه‌ن زه‌وی به ڕێگه‌ی نایاسایی و ناشه‌رعی، یاخود به به‌كارهێنانی (واسته) و (به‌رتیل) هه‌وڵ بدات زیاتر له ئه‌ندازه‌ی زه‌ویه‌كه‌ی (استحقاق)ی له پسوله‌كه‌دا بۆ بنوسرێت.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا لە ڕوونکردنەوەکەدا داوا له لایه‌نی په‌یوه‌ندار دەکات، کە به هه‌ستیاری و دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئەم بابەتەدا بكات و ڕێگری ته‌واو له كاری گه‌نده‌ڵی له‌م پڕۆسه‌یەدا بكرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment