سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کۆنسوڵی نوێی تورکیا لە هەولێر دەکات
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (10/تەممووز/2024) سەرۆك بارزانی پێشوازی لە کۆنسوڵی نوێی تورکیا لە هەولێر كرد، لەو دیدارە كۆنسولێ توركیا سڵاو و ڕێزی وەزیری دەرەوەی تورکیای بە سەرۆک بارزانی گەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی خوازیاری ئەوەیە باشترین پەیوەندی لە بوار جۆراوجۆرەکاندا لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەبێت. لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا ئاڵۆگۆڕ کرا و کونسوڵی تورکیا ئەو سەردانەی بە مێژوویی و کاریگەر وەسف کرد.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی وێڕای باسکردنی هۆکارەکانی سەردانی حەفتەی ڕابردوو بۆ بەغدا باسی لەوەش كرد کە لێکتێگەیشتن و دیالۆگ لە چوارچێوی دەستوور باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی تازەی تورکیا خواست لە ئەرک و کارەکانیدا. لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا گفتوگۆیان لەسەر بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە كرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment