سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیڤن هیتچن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد، لە دیدارێکدا گفتوگۆیان لەسەر پڕۆسەى سیاسى عێراق و سەردانەکەى سەرۆک بارزانى بۆ بەغدا کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە (14/ تەمموز/ 2024) سەرۆک بارزانى پێشوازى لە باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق  ئاندرو بیزلی كۆنسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر کرد، باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق پێزانینی خۆی بۆ سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا و دیداری لەگەڵ لایەنەكان دەربڕی و ڕایگەیاند، ئەو سەردانە بووەتە هۆی دروستبوونی كەشێكی سیاسیی ئیجابی لەناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و سەردانێكی سەركەوتوو بوو.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی باسی لە دەرئەنجامەكانی سەردانەكەی خۆی بۆ بەغدا كرد و پەیوەست بە پڕۆسەی سیاسیی هەرێمیش سەرۆك بارزانی جەختی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا كردەوە.

ڕووداو و پێشهاتە هەرێمایەتییەكان و هەڕەشەی تیرۆر و داهاتووی بوونی هێزە هاوپەیمانەكان تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین