سەرۆکی ئۆکراینا پەیامێگ ئاراستەى ترەمپ دەکات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی ئۆکراینا پێی وایە کۆمارییەکان بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی وڵاتەکەی، چونکە هەردوو لایەنەکەی ئەمەریکا پشتگیری ئۆکراینا دەکەن، هیوای بە گەڕانەوەی ترەمپ هەیە بۆ کۆشکی سپی.

ڕۆژی سێشەممە (16/تەمموز/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "پەیوەندییەکی بەهێزمان لەگەڵ کۆمارییەکانی ئەمەریکا هەیە، بەڵێنی پشتیوانی درێژخایەنی فرە نەتەوەیی بۆ وڵاتەکەمان ئیمزا کراوە".

زیلینسکی جەختی لەوەش کردەوە، "هەفتەی ڕابردوو ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بەڵێنیان بۆ ئۆکراینا دووپات کردوەتەوە کە (40) ملیار دۆلار وەک هاوکاری پێشکەشی وڵاتەکەمان دەکەن، سێ لەسەر چواری ئەم بڕە هاوکارییەش لەلایەن ئەوروپاوە دابین دەکرێت"..

ترەمپ چەندین جار ڕایگەیاندووە، "ئەگەر دووبارە هەڵبژێردرێتەوە و ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمەریکا دەتوانێت لە ماوەی (24) کاتژمێردا کۆتایی بە جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا بهێنێت."

جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا زیاتر لە دوو ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە، هەفتەی ڕابردوو وڵاتان هەوڵەکانی خۆیان زیاتر چڕ کردەوە بۆ هاوکاری کردنی ئۆکراینا، پاکێجێکیان بۆ ئەم مەبەستە ڕاگەیاند، دووپاتی بەردەوامی هەموو پشتیوانییەکیان بۆ ئەم وڵاتە کردەوە لە داهاتوودا. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین