سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بە فەرمى بانگهێشتى باكو ده‌كرێت کوردستانی

نوچەنێت

باڵیۆزى ئازه‌بایجان له‌ عێراق لەگەڵ سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان کۆبووەوە و بەفەرمى بانگهێشتنامه‌یه‌كى فه‌رمیى سه‌رۆكایه‌تیى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى گەیاندە دەستى سەرۆکى دیوان.

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (22/تەمموز/2024) فه‌وزى هه‌ریرى، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ نه‌سیر ماممادۆڤ باڵیۆزى ئازه‌بایجان له‌ عێراق كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، "باڵیۆزى ئازه‌ربایجان بانگهێشتنامه‌یه‌كى فه‌رمیى سه‌رۆكایه‌تیى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، گه‌یانده‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى دیوان بۆ به‌شداریكردنى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كاره‌كانى لووتكه‌ى سه‌ركرده‌كانى جیهان له‌ كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا بۆ ئاووهه‌وا (COP29) كه‌ ڕۆژانى (11) بۆ (22)ى مانگى یازده‌ (نۆڤه‌مبه‌ر)ى ئه‌مساڵ له‌ باكوى پایته‌ختى ئازه‌ربایجان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت."

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا بره‌ودان "به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى ئازه‌ربایجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى"، تاوتوێ كران.

ئەوەش هاتووە، باڵیۆزى ئازه‌ربایجان خواستى وڵاته‌كه‌ى "بۆ بره‌ودانى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ سه‌ردانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ باكو و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئازه‌ربایجان به‌ڕێز ئیلهام ئه‌لییه‌ڤ، لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێى له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین