پارتى: لە هەوڵێکی ترسنۆکانەدا تەقە لە بارەگای لقی سێی کەرکووک کرا کوردستانی

نوچەنێت

مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانى پارتى ڕاگەیێندراوێکى لەبارەى تەقەکردن لە بارەگاى لقى سێى کەرکووک بڵاوکردەوە و بە هەواڵێکى "ترسنۆکانە" ناوى دەبات.

ئەمڕۆ شەممە (27/تەمموز/2024) مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانى پارتى ڕایگەیاند، "بە دیاریکراوی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 1:50 دەقیقە لە دوو شوێنی جیاوازەوە بە  قەناسە و دەستڕێژ، تەقە لە بارەگاکەمان کراوە و پاسەوانەکانی بارەگای لق وەڵامیان داونەتەوە".

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى پارتى "ئامانجی تەقەکەرەکان گرتنی خاڵێکی پاسەوانی بارەگاکە بووە، کە یەکەمجار تەقە لەوێ کراوە و دواتر بێنە نێو لقەوە و کردەوەی تیرۆریستی بکەن، ڕووداوەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە، بەڵام پێشهاتێکی خراپە و پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد لە بابەتەکە بکرێت."

 

دەقی ڕاگەیێندراوەکەی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی:

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، لە هەوڵێکی ترسنۆکانەدا، تەقە لە بارەگای لقی سێی پارتیمان لە کەرکووک کرا، کە دیارە ئامانجی تەقەکەرەکان گرتنی خاڵێکی پاسەوانی بارەگاکە بووە.

بە دیاریکراوی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 1:50 دەقیقە لە دوو شوێنی جیاوازەوە بە قەناسە و دەستڕێژ، تەقە لە بارەگاکەمان کراوە و پاسەوانەکانی بارەگای لق وەڵامیان داونەتەوە".

ئامانجی تەقەکەرەکان گرتنی خاڵێکی پاسەوانی بارەگاکە بووە، کە یەکەمجار تەقە لەوێ کراوە و دواتر بێنە نێو لقەوە و کردەوەی تیرۆریستی بکەن، ڕووداوەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە، بەڵام پێشهاتێکی خراپە و پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد لە بابەتەکە بکرێت.

 بۆیە بە توندی سەرکۆنەی ئەم هێرشە نەزۆکانە و ترسنۆکانەیە دەکەین، ئەگەر لە ژێر هەر ناو و پەردەیەکی شاراوەدا بێت، پێویستە دەستبەجێ تاوانباران دەستگیر بکرێن و ڕاپێچی دادگە بکرێن و بە سزایی یاسایی خۆیان بگەیەنن.

بۆیە دڵنیایی دەدەینە جەماوەری خۆشەویست و سەربەرز و خۆراگری شاری کەرکووک، کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامە لەسەر هەڵوێست و سیاسەتی لەمێژینەی خۆی بۆ ئایندەی کەرکووک کە ئاشتی و تەبایی و سەقامگیرییە، تاگەیـشتن بەدوا ئامانـجەکانی گەلەکەمان و خزمەتی هاووڵاتیانی خۆشەویست و خاوەن هەڵوێستی ئەو شارە، ئەم جۆرە هەوڵانە لە خزمەتکردنی شاری کەرکووک و خەڵکە تێکۆشەرەکەی ساردمان ناکاتەوە.

دەستخۆشی پێزانینی زۆرمان بۆ پاسەوانەکانی بارەگای لق، کە بەو پەڕی چاوکراوەیی و بوێرییەوە، بەرپەرچی ئەم هەوڵە شکستخواردووەیان دایەوە، سوپاس بۆ خوا هەڤاڵانمان سەلامەتن و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین