سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ملازم خدر دەكات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك مەسعوود بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی كۆچكردوو فەریق (نعمان علوان سهیل التمیمي) ناسراو بە (ملازم خدر) كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (یەكی ئاب/2024) سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ملازم خرد، لە بەشێكی پەیامەكەیدا هاتووە، "ملازم خدر كەسایەتی و خەباتگێڕێكی حزبی شیوعیی عێراقی و نزیك لە بارزانیی نەمر و دۆستی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان بوو كە ژیانی خۆی لە پێشمەرگایەتی و خەبات دژی دیكتاتۆریەت تەرخان كرد."

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی ملازم خدر

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەری ناودار فەریق (نعمان علوان سهیل التمیمی) ناسراو بە (ملازم خدر)ـمان پێ گەیشت. ملازم خدر كەسایەتی و خەباتگێڕێكی حزبی شیوعیی عێراقی و نزیك لە بارزانیی نەمر و دۆستی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان بوو كە ژیانی خۆی لە پێشمەرگایەتی و خەبات دژی دیكتاتۆریەت تەرخان كرد.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو ملازم خدر و هەروەها هاوڕێیانی لە حزبی شیوعیی عێراقی و تەواوی خەباتگێڕانی عێراق و كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لەخودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
1ی ئابی 2024
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین