سەرۆك وەزیرانی عێراق بە جیا لەگەڵ لایەنە كوردییەكان كۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک وەزیرانی عیراق بە جیا لەگەڵ هەریەکە لە ئەندامانی کوتلەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە، پرسی پارێزگار و ئەنجومەنی خۆجێیی کەرکووک تاوتوێ دەکەن.

ڕۆژی  شەممە (سێی ئاب/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ڕێبوار تەها، سەرۆکی کوتلەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند، "محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەندامانی کوتلەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پێکهێنانی ئەنجومەنی خۆجێی، دابەشکردنی دەسەڵات و دیاریکردنی پارێزگار".

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا، "پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگای کەرکوک، دەستنیشانکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی پارێزگار، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا باسیان لێوە بکرێت، جەخت دەکرێتەوە کە پێویستە هەموو لایەنە جیاوازەکان بەشدار بن و هێچ لایەنێك پشتگوێ نەخرێت".

لای هەمووان ئاشکرایە، "ئەم کۆبوونەوانەی ئەمڕۆ زۆر گرنگە چونکە دوایین کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبێت لەگەڵ سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک".

دوای ئەوەی سوودانی لەگەڵ هەریەکە لە لایەنە عەرەب و تورکمانەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبووەوە، بڕیارە ئەمڕۆ بە جیا لەگەڵ ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبێتەوە بۆ ئەوەی بابەتە گرنگەکان یەکلایی بکرێنەوە و ڕێککەوتنی کۆتایی لە بارەیانەوە بکرێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین