سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نەمسا لە عێراق دەكات
نوچەنێت
بەپێى ڕاگەیێندراوى بارەگاى بارزانى، لە کۆبوونەوەیەکدا، "باڵیۆزی نەمسا لە عێراق كورتەیەكی لە پێشڤەچوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتەكەی بەتایبەت لەبواری ئاكادیمی و هاوبەشیی زانكۆكانی هەردوولا و بواری ئابووری و بارزرگانی خستەڕوو."
هاوكات لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی "پێزانینی بۆ گەل و حكوومەتی نەمسا هەبوو كە یارمەتیدەر و هاوسۆزی دۆزی گەلی كوردستان بوونە و داواشی كرد پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی كوردستان و نەمسا گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت."
ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا "باس لەبارودۆخی سیاسیی هەرێم و هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و چارەسەركردنی گرفتەكان كرا."
هەروەها بەردەوامیی هەڕەشەی تیرۆر لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەكە و هەروەها بارودۆخی شنگال و هۆكارەكاری جێبەجێنەكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوون.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment