وەزیری بەرگریی تورکیا: دەتوانین لەسەر ئاستی وەزیران لەگەڵ سووریا کۆببینەوە تورکیە

نوچە نێت

یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، "لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان دەتوانین لەسەر ئاستی وەزیران لەگەڵ حکوومەتی سووریا کۆببینەوە."

ئەمرۆ دووشەممە (12/ئاب/2024) ماڵپەری (T24) بڵاویکردەوە، وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا ئاساییبکاتەوە و گوتیشی، "ئەگەر هەڵومورجی گونجاو بڕەخسێت، دەتوانین لەگەڵ حکوومەتی سووریا لەسەر ئاستی وەزیران لە چوارچێوەی هەوڵەکانی هەردوولا بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان کۆببنەوە."

 سەبارەت بە پشتیوانیەکانی تورکیا بۆ سووریا یەشار گولەر ئاماژەى بەوە کرد، هەمووکات ئامادەین وە پشتیوانی پەسەندکردنی دەستوورێکی گشتگیر و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد بۆ ئاسایبوونەوەی دۆخی سووریا و ئاشتی ئەو وڵاتە پێشکەش بکەین، بەمەرجێک ئاسایشی سنوورەکانمان بە تەواوی دابین بکرێت، ئەوکات ئەوەی بە ئێمە بکرێت ئەنجامی دەدەین لە رێگەی هەماهەنگی هاوبەش.

وەزیری بەرگریی تورکیا لەبارەی پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە،  لەم دواییانەدا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تورکیا و عێراق گەیشتونەتە خاڵێکی وەچەرخان، هەروەها هەوڵەکان بەردەوامە بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ چالاکییە سەربازییەکان لە ناو خاکی عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین