دەم پارتی: بەرێز ئۆجەلان هەر لە دوورگەی ئیمراڵی شوێنی نیشتەجێبوونی گۆڕا تورکیە

نوچە نێت

هاوسەرۆکی دەم پارتی دەنگۆی دابینکردنی شوێنێکی نوێ بۆ سەرۆکی پەکەکە پشتراست دەکاتەوە و رایگەیاند، "بەرێز ئۆجەلان لە شوێنی خۆی گواستراوەتەوە بۆ ئەو خانووەی لە دوورگەی ئیمراڵی بۆی دروستکراوە و گۆرانکاری لە پێگەکەی کراوە و سکرتارێییەتەکەی بەهێزتر کراوە."

ڕۆژی سێشەممە (2026/11/17) ماڵپەڕی (ئیندپێندیت) بڵاوی کردەوە، حکومەتی تورکیا دوای جێبەجێکردنی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی پەکەکە لە ناوچەکانی باکووری کوردستان و چەکدانانیان وەک قۆناغێکی نوێ لە پرۆسەی ئاشتیدا چەند بڕیارێک لە بارەی سەرۆکی پەکەکە دەردەکات لەوانەش دابینکردنی شوێنکی گونجاو تر بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە لە دوورگەی ئیمراڵی.

لەوبارەیەوە تونجەر بەکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی ئاشکرای دەکات کە گۆرانکاری لە شوێنێ ڕێبەری پەکەکە کراوە و گواستراوەتەوە شوێنی نیشتەجێبوونی نوێ هەر لە دوورگەی ئیمراڵی.

هەروەها هاوسەرۆکی دەم پارتی سەبارەت بە پێگە نوێکەی ئۆجەلان وەک سکرتارێییەت لە پرۆسەکە و چەکدانانی پەکەکە رایگەیاند، حکومەتی تورکیا وەک پابەندبوون بە هەنگاوەکانی پرۆسەکە و بەرەوپێشوەچوونی، گۆرانکاری لە بارودۆخی کارکردنی بەرێز ئۆجەلان کراوە، هەروەها سکرتارێییەتەکەی بەهێزتر کراوە لەپێناو خێراکردنی کارەکانی پەیوەست بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

جێگەی ئاماژە پێدانە، دوای دەستپێشخەریەکی دەوڵەت باخچەلی و بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانان و هەڵوەشاندەوەی پەکەکە پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی لە تورکیا دەستیپێکردووە و هاوکات ڕێبەری پەکەکە وەک سکرتارێییەت پێگەیەکی پێدراوە بۆ بەرەوپێشوەچوونی پرۆسکە هاوشانی بەرپرسانی حکومەتی تورکیا.

  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین