ئیسرائیل بەنهێنی فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی ئێران لە تورکیا دەڕفێنێت تورکیە

نوچە نێت

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز دوای (26) ساڵ ئاشکرای دەکات کە موساد لە شاری ئەستەنبۆڵی تورکیا فەرماندەیەکی باڵای ئێرانی ڕفاندووە و دوای لێپێچینەوە لەگەڵی تەرمەکەی لە دەریای ڕەش فڕێداوە.

ڕۆژی سێشەممە (2026/11/17) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاوی کردەوە، ململانێکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بووە هۆی بە ئامانج گرتنی چەندین بەرپرسی باڵای ئێران و کۆتایهێنان بەژیانیان، بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکی کە سێ لە بەرپرسانی پێشووی ئەمەریکی کە نەیانویستووە ناوەکانیان ئاشکرا بکرێت باسیان لە چەند نهێنییەکی هەواڵگریی کردووە و بەو ڕۆژنامەیان ڕاگەیاندووە کە موساد لە ساڵی (2006) بەرپرسێکی باڵای سەربازی بەناوی عەلی ڕەزا لە شاری ئەستەنبۆڵی تورکیا ڕفاندووە دوای لێپێچینەوە لەگەڵی تەرمەکەیان لە دەریای ڕەش فڕێداوە.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوە کردووە کە خێزانی ئەو بەر پرسە باسی لەوە کردووە، هاوسەرەکەی پێگەیەکی بەهێزی هەبووە لە سوپای پاسداران و پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنانی هەبووە، بەر لەوەی ببێتە کاندید بۆ پۆستی وەزیری بەرگریی ئێران گەشتی کردووە بۆ ئەستەنبۆڵ لە هۆتێلێک بەناوی سیلان ماوەتەوە و هەر لەو ئۆتێلە بێسەروشوێن بووە.

سەبارەت بە چۆنیەتی تیرۆرکردنی ئەو بەرپرسەی ئێران ئەو ڕۆژنامەیە ئەمەش دەخاتە روو، خێزانەکەی دوای بێسەروشوێن بوونی هاوسەرەکەی هەواڵگریی ئێران پێیان راگەیاندووە، کە هاوسەرەکەی لەلایەن موسادەوە بێهۆش کراوە و لە ئۆتێلەکە ڕفێندراوە. هاوکات دوای چەند ساڵێک لەو رووداوە شاندی ئەمەریکا و ئێران دەستیان بە دانوستاندن کرد سەبارەت بە پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکان و لێپێچینەوەیان لە بارەی عەلی ڕەزا لەگەڵ شاندی ئەمەریکا کردووە، بەڵام واشنتن ڕەتیکردۆتەوە کە هیچ پەیوەندییەکی بەو ڕووداوە هەبێت.

بەڵام ئەو سێ بەرپرسەی ئەمەریکا ئاشکرایان کردووە کە ئیسرائیل ئەمەریکای ئاگادار کردۆتەوە لە کوژرانی ئەو بەرپرسە ئێرانییە و لەنێو بەلێمێکدا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کردووە سەبارەت بە ونبوونی فڕۆکەوانێکی ئیسرائیلی و دواتر هەڵیانداوەتە نێو دەریا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین