سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازی لە فەرماندەی سوپای لیبیا دەکات تورکیە

نوچە نێت

لە سەردانێکیدا دوای پەسەندکردنی ڕێککەوتنی لیبیا و تورکیا لەلایەن پەرلەمانتارانی لیبیا، فەرماندەی سوپای نیشتیمانی لیبیا گەیشتە ئەنقەرە و لەلایەن وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشوازی لێکرا، هاوکات لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.

ڕۆژی چوارشەممە (2026/11/25) ماڵپەڕی (habar 7) بڵاوی کردەوە، خەلیفە حەفتەر فەرماندەی سوپای لیبیا و شاندێکی یاوەری سەردانی تورکیایان کردوو و لەلایەن هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشوازییان لێکرا و دواتر چەند کۆبوونەوەکەیان ئەنجامدا. 

ئەو سەردانەش دوای ئەوە دێت، پەرلەمانی لیبیا بەفەرمی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتی ساڵی (2019)ـی نێوان تورکیا و وڵاتەکەیان پەسەند کرد سەبارەت بە سنووردارکردنی ناوچە دەریاییەکان.

دوا بەدوای پەسەندکردنی یاداشتنامەکەی تورکیا و لیبیا، ئەنقەرە پێشوازیەکی گەرمی لە خەلیفە حەفتەر و شاندی یاوەری کرد و لە کۆبوونەوەکاندا زۆربەی وەزیرەکانی تورکیا ئامادەبوون، دواتر لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوونەوە و هەردوولا تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و کەرتەکانی وزە و بەرگریی و پەروەردە و پیشەسازی و بازرگانیان  و چەند پرسێکی دیکەیان کرد.

جێگەی ئاماژە پێدانە، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و لیبیا پەیوەندییەکی فرەلایەنە لە بواری سیاسی، سەربازی، ئابووری و وزە، بەتایبەت دوای واژووکردنی ڕێککەوتننامەکانی هاوکاری سەربازی و دیاریکردنی سنووری دەریایی نێوان ئەنقەرە و حکوومەتی لیبیا. هاوکات هەریەک لە ئیسرائیل و یۆنان نیگەرانن لە پەسەندکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتی هەردوو وڵات بەهۆی ئەوەی ترسیان هەیە لە هەنگاوەکانى تورکیا لەو ناوچەی رۆژهەڵاتى ناوەند، بەتایبەت هەماهەنگى لەگەڵ وڵاتانى عەرەبى لەسەر دەریایى ناوەند، کە ئەوەش بۆتە فراوانبوونى هەژموونى تورکیا لە لیبیا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین