وەزارەتی بەرگریی تورکیا سەردانیکردنی پەناگەکانی پەکەکە لە هاووڵاتیان قەدەغە دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە (23/11/2026) میدیای فەرمی تورکیا ڕایانگەیاند، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە درێژەی هەوڵەکانیدا بۆ چۆڵکردنی ئەو شوێنانەی مەترسیی پێکدادانیان تێدایە، تاوەکو ڕۆژی (18)ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، (14) شوێنی مانەوەی تر لە ناوچەی خواکوڕک چۆڵ کردووە، پێشتریش وەک سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا ئاماژەیان پێکردبوو، هەردوو پارتی (کەجەکە و پەکەکە) چوار شوێنی مانەوەیان لە ناوچەی بازێ لە دەڤەری مەتین چۆڵ کردبوو کە بریتی بوون لە: (خەبات، یاژک، سەبری و سەسۆن).
بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیای فەرمی تورکیا، ئەو (14) ناوچەیەی چۆڵ کراون بریتین لە: (گردی جگەر، شەریف، عەلیشێر، کەندەکۆڵا، پاژک، کۆگای چەکی باران، خنێرە (نەخۆشخانە)، تەرزیخانە، مەزڵووم دۆغان، بەڕێوەبردنی پراکتیک، جبەخانە، یووسف-ئاسایش، هێمن و جەسوور) دوای چۆڵکردنیشیان وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەو ئەشکەوت و پەناگانەی لە سەردانیکەران قەدەغە کردووە.
هاوکات سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا بە گرنگییەوە لەم هەنگاوە دەڕوانن و ئەوەشیان خستووەتەڕوو، کە ئەوە پێشهاتێکی ئەرێنی و مەیدانییە، پێشکەوتنەکانیش لە تەواوکردنی قۆناغی چەکداناندا وەک یەکێک لە یەکەمین و گرنگترین قۆناغەکانی پڕۆسەکە پیشانی ڕای گشتیی وڵات دەدەن.
سەرچاوە ئەمنییەکان ئاشکرای دەکەن، کە سەرکەوتنی پڕۆسەکە پشت بەم هەنگاوە بەرجەستە و سەلمێنراوانەی سەر زەوی دەبەستێت و هەر پێشکەوتنێکی ئەرێنی کە لەلایەن (دەستەی هەماهەنگیی هاوپشتیی نیشتمانی و یەکگرتنی کۆمەڵایەتی) و لیژنە لاوەکییەکانییەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێ، پڕۆسەکە لە ئامانجی تێکەڵکردنەوەی ئەو کەسانە بە کۆمەڵگە نزیکتر دەکاتەوە کە بەپێی مەرجەکانی یاساکە دەگەڕێنەوە وڵات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment