كۆنسوڵی هۆڵەندا سوپاسی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات
نوچە نێت
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (13/ئاب/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوایى و به‌كۆتاهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى، پێشوازى له یاكۆ بیریندس كونسولى گشتیى شانشینى هۆڵه‌ندا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوەكەدا دەڵێت، له كۆبوونەوەكەدا، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵ و ئه‌ركى به‌ڕێز كونسولى گشتیى هۆڵه‌ندی له ماوه‌ى كاركردنى له هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ربڕى و هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست."
ڕاگەیێندراوەكە دەشڵێت، لاى خۆیه‌وه كونسولى گشتیى هۆڵه‌ندا "وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به كاركردنى له هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و هاریكارى و پشتگیریى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ی كرد، هه‌روه‌ها خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به هاریكاریى هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه."
هەروەها ئەوەش هاتووە، "هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو، تیایدا سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کرده‌وه که هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن و کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن پرۆسه‌ی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن سه‌رکه‌وتووانه به‌ڕێوه بچن. به‌ڕێز کونسولی گشتیی هۆڵه‌ندیش ستایشی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵه‌کانی بۆ ئه‌نجامدان و سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردن کرد."

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment