ستیڤن هیچن: سەرۆكی هەرێمی كوردستان دیپلۆماتێکی خۆڕسکە کوردستانی

نوچە نێت

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لەبارەی ڕۆڵی سیاسیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەرێمی كوردستان و عێراق ڕایگەیاند، ئەو کەسێکە لە رێککەوتنی سیاسیدا زۆر باشە.

ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ڕۆژی پێنجشەممە (16-8-2024) لە بەرنامەیەكی رووداودا ڕایگەیاند، کاک نێچیرڤان دیپلۆماتێکی خۆڕسکە، ئەو لە رێککەوتنی سیاسیدا زۆر باشە.

یەكێك لە بەشداربووەكانی بەرنامەكان پرسیارێکی ئاراستەی باڵیۆزی بەریتانیا کرد و گوتی، دەمەوێ بۆچوونی بەڕێزت بزانم کە چۆن هەنگاوەکانی نێچیرڤان بارزانی دەبینی لە بەرقەرارکردنی ئاشتی لە عێراق و چارەسەرکردنی ئاڵۆزیی نێوان بەغدا و هەولێر؟.

لە وەڵامی پرسیارەكەدا دەڵێت باڵیۆزی بەریتانیا دەڵێت، ئەو تەنیا کەس نییە کە لەوەدا باشە. پێموایە سەردانی کاک مەسرور و دواتریش کاک مەسعود هەر زۆر گرنگ بوون. هەموو ئەو سیاسییانەی لە بەغدا چاوم پێیان کەوتووە خۆشحاڵ بوون بە بینینی کاک مەسعود، هەروەها گوتیشیان کە گفتوگۆیەکی تەواو راشکاویان کردووە.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین