سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى داكۆكى له‌ گرنگیى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و یارمەتیدانی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، له‌ كۆبوونه‌وه‌كەدا "ئه‌ركى تیمى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ى له‌ كاتى مانه‌وه‌یان له‌ عێراق ماوه‌ بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌، هه‌روه‌ها دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانیان" تاوتوێ كرد.

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (21/ئاب/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌  کلاودیۆ کۆردۆن جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و یارمەتیدانی هەڵبژاردنەکان لە عێراق و سەرۆکی نێردەی یوونامی بە وەکالەت، كرد.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى "وێڕاى ده‌ربڕینى سوپاس و پێزانین بۆ ڕۆڵى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و هاوكارى و پشتگیرییان له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردن بۆ ناو و پێگه‌ و نوێكردنه‌وه‌ى ڕه‌وایه‌تیى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان زۆر گرنگ و پێویسته‌ و جه‌ختى له‌ به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌یه‌كى ده‌نگدانى پاك و ڕوون به‌ به‌شداریى هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان كرده‌وه‌".

لاى خۆیه‌وه‌ كۆردۆن "ستایش و پێزانینى تیمى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانى بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و مامه‌ڵه‌ى دروست و واقعیانه‌ى له‌گه‌ڵ پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندا نیشان دا و پابه‌ندیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانى به‌ پشتگیرى له‌ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگدان" دووپات كرده‌وه‌.

لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، دوا كۆبوونه‌وه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن له‌ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین