ئەسەد داوای كشانەوەی هێزە چەكدارەكانی سەر بە توركیا دەكات تورکیە

نوچە نێت

بەشار ئەسەد بە توندی هێرش دەكاتە سەر توركیا و داوا دەكات، بە زووترین كات سوپای توركیا و هێزە چەكدارەكانی سەر بەو وڵاتە لە ناو خاكی سوووریا بكشێنەوە، لەلایەكی تر داوای خێراكردنی دانوستاندنەكانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە (25/ئاب/2024) ماڵپەڕی (T24) بڵاویكردەوە، بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا لە بەردەم پەرلەمانی سووریا وتارێكی پێشكەشەكرد و دانبەوە دادەنێت، كە دۆخی سووریا وەك وڵاتانی تر لە قەیرانێكی جیهانی دایە. 

بەشار ئەسەد سەبارەت بە پەیوەندییەكانیان لەگةڵ توركیا دەڵێت، "بە نێوەندگیریی ئێران، ڕووسیا و عێراق گفتوگۆی ئاساییكردنەوەی وڵاتەكەمان لەگەڵ توركیا دەكەین."

هەروەها لە بەشار ئەسەد ڕاشیگەیاند، "ئەگەر پێشكەوتن لە دانوستاندەكانی  نێوان ئەنقەر و دیمەشق نێتەدی، كاریگەریی خراپی لەسەر جگە لە سووریا، كاریگەریی لەسەر توركیاش دەبێت."

داواش دەكات وەك پێشوو پەیوەندییەكانیان لەگەڵ توركیا ئاسایی بكەنەوە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریش بە خاڵی هاوبەشی نێوان سووریا و توركیا ناودەبات.

ئاژانسی سووریا سانا بڵاویكردۆتەوە، سەرۆكی سووریا ئاماژەی بەوەكردووە، چۆن دەتوانن پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیا ئاسایی بكەنەوە، ئەگەرمتمانەیان نەبێت.  داواش دەكات سوپای توركیا لە ناوچە داگیراوەكان دەبێ بكێشتەوە و پاڵپشتییەكانی بۆ تیرۆر ڕابگرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین