مووچه‌ى سه‌ركرده‌كانى جیهان چەنده‌؟ رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

مووچەی ڕابەرانی جیهان لە ساڵی ٢٠٢١دا چەندە؟ کەمی مووچه‌ى هەندێ لە ڕابەرانی دەسەڵاتداری جیهان سەرسووڕهێنەرە. هەڵبەت بەشێکی زۆر لەو ئیمتیازانەی کە بە جۆری تر وەری دەگرن لەم ئامارانەدا بەرچاو ناکەون.

لی هسین لوونگ: سەنگاپورە

لی هسین لوونگ، کۆڕی گەورەی لی کوان یو یەکەمین سەرۆک وەزیرانی وڵاتی سەنگاپورەیە کە وەک سکرتێری گشتیی حزبی "هەڵوێست" لە ساڵی ٢٠٠٤دا بووە سەرۆک وەزیران. لوونگ سێیەمین سەرۆک وەزیرانی ئەو سەنگاپورەیە. مووچەی ساڵانەی لی هسین لوونگ یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلارە.


کاری لام: هۆنگ کۆنگ

کاری لام لە یەکەمی شوباتی ساڵی ٢٠١٧وە وەک سەرۆکی حکومەتی هۆنگ کۆنگ هەڵبژێردراوە. کاری یەکەمین ژنە کە بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردراوە. مووچەی ساڵانەی سەرۆکی حکومەتی هۆنگ کۆنگ ٦٧٠ هەزار دۆلارە.


سکوت مۆریس: ئوسترالیا

سکوت مۆریس لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٨وە وەک سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا هەڵبژێردراوە. مووچەی ساڵانەی مۆریس نزیکەی ٥٥٠ هەزار دۆلارە.



جۆ بایدن: ئەمریکا

مووچەی ساڵانەی جۆ بایدن ٤٠٠ هەزار دۆلارە. پێشتر بایدن وەک سیاسەتوانێکی "هەژار" و سەر بە چینی مامناوەندی ئەمریکا دادەنرا. ئەو کاتەی لە سەردەمی ئۆباما جێگری سەرۆک کۆمار بوو بۆ هەر لێدوانێک ٤٠ تا ١٩٠ هەزار دۆلاری وەردەگرت. کتێبی "بەڵێنم پێ بدە باوکە" کە ژمارەیەکی زۆری لێ فرۆشرا سامانی بایدنی گەیاندە  حه‌وت ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار.


ئەنگێلا مێرکل: ئەڵمانیا

ئەنگێلا مێرکل لە تەشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٠٥ وەک سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا هەڵبژێردرا. مێرکل چەندین جار نازناوی بەهێزترین ئافرەتی جیهانی بە دەست هێناوە. مووچەی ساڵانەی سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا ٣٦٩ هەزار دۆلارە.


جەستن ترۆدۆ: کەنەدا

 

جەستین ترۆدۆ لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٥وە وەک سەرۆک وەزیرانی کەنەدا هەڵبژێردراوە. مووچەی ساڵانەی ترۆدۆ ٣٦٤ هەزار دۆلارە.


سباستین کورزی: نەمسا

سباستیان کورزی لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ وەک سەرۆک وەزیرانی نەمسا هەڵبژێردرا. کورزی لەو کاتەدا ٣١ ساڵ تەمەنی بوو و گەنجترین سەرۆک حکومەت لە ئاستی جیهاندا بوو. مووچەی ساڵانەی سەرۆک وەزیرانی نەمسا ٣٢٠ هەزار دۆلارە.


کریل ڕامافوسا: ئەفریقای باشوور

کریل ڕامافوسا لە ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٨ لە سەردەمی سەرۆک کۆماری یاکوب زۆما، جێگری سەرۆک بوو. ڕامافوسا لە ١٥ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٨وە وەک سەرۆک کۆماری ئەفریقای باشوور هەڵبژێردراوە. مووچەی ساڵانەی کریل ٢٢٣ هەزار دۆلارە. پێویستە سەرنج بدرێ داهاتی ساڵانەی تاک لە ئەفریقای باشوور بە تێکڕا ١٢ هەزار و ٦٧٠ دۆلارە.


ئێمانۆیل ماکرۆن: فەرەنسا

 

ئێمانۆیل ماکرۆن لە ١٤ی مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٧دا بووە سەرۆک کۆماری فەرەنسا. مووچەی ساڵانەی ماکرۆن لەو پۆستەدا ٢١٠ هەزار دۆلارە.



بۆریس جۆنسۆن: بەریتانیا

بۆریس جۆنسۆن ڕۆژی ٢٤ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٩ وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هەڵبژێردرا. مووچەی ساڵانەی جۆنسۆن ٩٠ هەزار دۆلارە. بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئۆنلاینی "The National" جۆنسۆن لەو مووچە ناڕازییە و هەست دەکات مووچەکەی کەمە.


جایر بۆڵسۆنارۆ: بڕازیل

سیاسەتوانی ڕاستەگەرای بڕازیکی کە لە هەڵبژدنەکانی سەرۆک کۆماریی لە ساڵی ٢٠١٨دا سەرکەوت و لە یەکەمی شوباتی ساڵی ٢٠١٩وە دەسەڵاتی بە دەستەوە گرت. مووچەی ساڵانەی بۆڵسۆنارۆ ١٢٠ هەزار دۆلارە.


ماریۆ دراگی: ئیتالیا

ماریۆ دراگی لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٩ سەرۆکی بانکی ناوەندیی یەکێتی ئەورووپا بوو. لە ڕۆژی ١٣ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ وەک سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا هەڵبژێردرا. مووچەی ساڵانەی دراگی ١١٤ هەزار دۆلارە و به‌ بەراورد لەگەڵ ڕابەرانی تری ئەوروپا کەمترین مووچە وەردەگرێت.


ڤێلادیمیر پوتین: ڕووسیا


سەبارەت بە سەرمایە و سامانی ڤێلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ساڵانێکی زۆرە باس دەکرێ. مووچەی ساڵانەی پیاوە بەهێزەکەی ڕووسیا ١١٢ هەزار دۆلار لە ساڵدا ڕاگەیێدراوە.


نارندرا مۆدی: هیند

نارندرا مۆدی لە ساڵی ٢٠١٤وە سەرۆک وەزیرانی هیندە. مووچەی ساڵانەی ٣٣ هەزار دۆلارە. لە بەراورد لەگەڵ داهاتی ساڵانەی هەر تاکێک کە هەزار و ٤٠٠ دۆلارە، مووچەی مۆدی چەند هێندەی هاوڵاتیێکی ئاساییە. نارندرا مۆدی لە بەراورد لەگەڵ ڕابەرانی تری جیهان لە ڕووی وەرگرتنی بڕی مووچەوە لە پلەی چواردەیەمدایە.

شی جین پینگ: چین

شی جین پینگ لە ساڵی ٢٠١٢وە سکرتێری گشتیی حزبی کۆمۆنیستی چین و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ناوەندیی سوپایە. شی لە ساڵی ٢٠١٣وە بووەتە سەرۆک کۆماری چین. مووچەی ساڵانەی ڕابەری چین ٢٢ هەزار دۆلار ڕاگەیێندراوە و بە بەراورد لەگەڵ مووچەی ڕابەرانی تر ئێجگار کەمە. جین پینگ دەیەوێ نموونەی ژیانێکی ئاسایی نیشانی کارمەندانی دامودەزگای حزب و بەڕێوەبەرایەتییەکانی وڵاتەکەی بدات.


سه‌رچاوه‌: دویچه‌ ویله‌

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین