سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان: له هه‌ڵبژاردندا گه‌لى كوردستان براوه‌یه
نوچە نێت
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (دووی ئەیلوول/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له كڵاوس شترایشه‌ر كۆنسوڵى گشتیى پێشوو و ئالبرێشت فۆن ڤیتكه كۆنسوڵى گشتیى نوێى ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، لە كۆبوونەوەكەدا، وێڕاى ده‌ربڕینى سوپاس و پێ‌زانین بۆ كار و ئه‌ركى به‌ڕێز كۆنسوڵى گشتیى پێشووى ئه‌ڵمانیا، "ماڵئاوایی لێ کرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها به‌خێرهاتنى به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى نوێى ئه‌ڵمانیاى كرد و هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا."
كۆنسوڵى گشتیى پێشووی ئەڵمانیا لاى خۆیه‌وه "خۆشحاڵیى خۆى به ماوه‌ى كاركردنى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ستایشى پشتگیریى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كەى كرد. به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى نوێى ئه‌ڵمانیاش وێڕاى نیشاندانى خۆشحاڵى به ده‌ستبه‌كاربوونى، پشتگیری و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان بە په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا" دووپات كرده‌وه.
هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، له كۆبوونەوەدا باس له دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كرا. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى "له گرنگیى هه‌ڵبژاردن و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و گوتى: له هه‌ڵبژاردندا گه‌لى كوردستان براوه‌یه و هه‌موو لایه‌ك ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكى ئارام و هێمندا به‌ڕێوه بچێت."
ڕاگەیێندراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێم ئاماژ بەوە دەكات، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment