پۆلیسی سلێمانی: سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران کوردستانی

نوچە نێت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، سێ تۆمەتبار دەستگیركراون بە تۆمەتی وەرگرتنی بڕێكی زۆر پارە لە هاووڵاتییە بە زەبری چەك و چەقۆ لە نێو ماڵەكەی خۆیدا.

ئەمڕۆ یەكشەممە (هەشتی ئەیلوول/2024) پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، "لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵاتەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران."

دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد  دەكات، هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، "سێ‌ كەس چوونەتە ناو ماڵەكەیەوەو بەزەبری چەقۆو هەڕەشە نزیكەی 30 ملیۆن دیناری عیراقییان لێسەندووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا هەرسێ‌ تۆمەتبارەكە بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك پارەدا كە بەتۆمەتباران بووە."

پۆلیسی ئاماژە بەوە دەكات، هەریەك لەتۆمەتباران، (ر، س، ع لەدایكبووی 1988 ڕەگەز نێر)، (م، ع، س لەدایكبووی 1996 بەڕەگەز مێ)، (د، س، ع لە دایكبووی 1997 بەڕەگەز مێ)‌، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین