ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەكات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەینێنێت، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ڕۆژی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری دەكرێت.

ڕۆژی شەممە (21/ئەیلوول/2024) نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ڕایگەیاند، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ئەنجوومەنی کۆمیسیاران رۆژی دەستپێکردنی بانگەشە دیاری دەكەن.

 سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق جەخت لەوە دەكاتەوە، کارەکانی کۆمیسیۆن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بێ کێشە بەڕێوەدەچن.

 وا بڕیارە ڕۆژی (18-10-2024) هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، كە تێیدا (1198) هاوپەیمان و كاندید هەوڵی بەدەستهێنانی (100) كورسی پەرلەمانی كوردستان دەدەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین