سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ پارێزگار و كارگێڕیى هه‌ولێردا كۆبووه‌وه
نوچە نێت
به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (22/ئەیلوول/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ته‌لارى پارێزگا له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو پارێزگار و به‌رپرسانى یه‌كه كارگێڕییه‌كانى هه‌ولێر و سنوورى پارێزگاكه‌دا، كۆبووه‌وه.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، "دۆخ و ئاستى خزمه‌تگوزارییه‌كان، پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنان، به‌رنامه‌ى گه‌شه‌پێدان و چۆنیه‌تیى به‌ڕێوه‌چوونى كار و پرۆژه‌كان له پارێزگاى هه‌ولێر و قه‌زا و ناحیه‌كانى، تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر گرنگیى دابینكردنى پێداویستییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى گرفت و كه‌موكووڕییه‌كان."
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ستخۆشى له پارێزگار و به‌رپرسانى یه‌كه كارگێڕییه‌كان بۆ ڕاپه‌ڕاندنى كار و ئه‌ركه‌كانیان، ستایشى پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانیى پارێزگاكه‌ى كرد و جه‌ختى له "به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌هاهه‌موو پشتگیرییه‌كی بۆ سه‌رخستنى كارگێڕیى هه‌ولێر له‌پێناو باشتر خزمه‌تكردنى هاووڵاتییاندا"، ده‌ربڕى.
لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له "ئاماده‌كارییه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كرا. له‌مبارەیەوە، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى داكۆكى له‌گرنگیى سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌چوونى شارستانییانه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه و ئاماژه‌ى به ڕۆڵى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد."
هەروەها دەشڵێت، له كۆتاییى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگار و به‌رپرسانى یه‌كه كارگێڕییه‌كانى هه‌ولێر، چه‌ندین سه‌ره‌نج و تێبینى و داواكارى و پێشنیاریان بۆ باشتركردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كه‌موكوڕییه‌كان خسته ڕوو.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment