سەرۆكی هەرێمی كوردستان: پێویستە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان شارستانیانە بەڕێوەبچێت کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سلێمانی لەگەڵ  پارێزگار و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانى یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كانى پارێزگاكه‌، كۆبووه‌وه‌ و جه‌ختى "له‌ به‌ڕێوه‌چوونى بانگه‌شه‌یه‌كى شارستانیى هه‌ڵبژاردن له‌ سلێمانى و ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌."

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (24/ئەیلوول/20204) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ سه‌ردانێكدا بۆ پارێزگای سلێمانى، له‌ ته‌لارى پارێزگا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگار و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانى یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كانى پارێزگاكه‌، كۆبووه‌وه‌.

بە گوێرەی راگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى گشتیى پارێزگاى سلێمانی، "به‌تایبه‌تى له‌ڕووى كارگێڕى و خزمه‌تگوزارییه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن تاوتوێ كران و تیشك خرایه‌ سه‌ر پێداویستییه‌كانى چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى سنوورى پارێزگاكه‌."

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، باسى "له‌ گرنگیى سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگدان كرد و جه‌ختى له‌ به‌ڕێوه‌چوونى بانگه‌شه‌یه‌كى شارستانیى هه‌ڵبژاردن له‌ سلێمانى و ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌. به‌ڕێزیان وێڕاى ده‌ربڕینى پشتگیریى خۆى بۆ كارگێڕیى پارێزگاكه، بڕیارى جێبه‌جێكردنى ژماره‌یه‌ك له‌ داواكارییه‌كانیانی دا".

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، "چۆنیه‌تیى بره‌ودان به‌ كه‌رته‌ جیاجیاكان له‌ سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى سلێمانى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ست به‌ كاروبارى پارێزگاكه‌وه‌، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین