ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانبەرانی گرێبەست و سێ یەکەمەکان زانکۆ و پەیمانگاکان تاوتوێ دەكات کوردستانی

نوچە نێت

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی سێ یەکەمەکان زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان و پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوانی عێراق كۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (25/ئەیلوول/2024) ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیدا، بڕگەی یەكەم، بە میوانداریکردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە دەستپێدەكات بۆ "کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ خستنە ڕووی ڕاسپاردە و پێشنیارەکانیان، سەبارەت بە دۆسێیەکانی فەرمانبەرانی گرێبەست و سێ یەکەمەکان زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان هەڵگرانی بڕوانامەی باڵاکان و ئەوانەی کە یاسای پابەندی خاوەن پیشەی تەندروستی و پزیشکی دەیانگرێتەوە."

بڕگەی دووەم هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، "بریتییە لە خستنەڕووی دوا پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بەسەرژمێری گشتیی دانیشتوانی عێراق کەوا بڕیارە لە ڕێککەوتی (20)ـی تشرینی دووەمی (2024) بکرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین