کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق: سەرپێچیكارانی بانگەشەی هەڵبژاردن سزا دەدەین
نوچە نێت
لەسەرەتای دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەپێی گوتەی وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق چەندین سكاڵا لەسەر سەرپێچی بانگەشەی هەڵبژاردن تۆماركراون و دەڵێت، دوای یەكلایی كردنەوەی دۆسییەكان سزایان دەدەین.
ئەمڕۆ شەممە (پێنجی تشرینی یەكەم/2024) جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند، ژمارەیەك سكاڵا سەرپێچی لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە شارە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تۆماركراون، كە تا ئێستا ژمارەیان (22) سكاڵایە.
وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێرا ئاماژە بەوە دەكات، زۆرینەی سەرپێچییەکانی بانگەشە تۆماركران لە پارێزگای دهۆکە، بەڵام بەشێکی زۆری سەرپێچییەکانی ئەو پارێزگایە پێش تەواوبوونی مۆڵەتەکەیان لادراون، بە سەرپێچی هەژمار ناکرێن.
لێكۆڵینەوە لە ئەو سكاڵایانەی تۆماركردن بەردەوامە، هەروەك جومانە غەلای دەڵێت، تاوەکو ئێستا لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمیسیارانەوە سزای هیچ بەربژێر و لایەنێک نەدراوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە سزا دەدرێن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment