سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له‌ كۆنگرێسمانێكى ئه‌مه‌ریكى كرد کوردستانی

نوچە نێت

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى  (11/ تشرینی یەكەم/2024) سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، سەرۆك  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سێس مۆلتن، ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ هه‌ولێر، "ستایشى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكایان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا"، كرد.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، "سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كورستانى بۆ پشتگیریى به‌رده‌وامى ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى. لاى خۆیشیه‌وه‌ كۆنگرێسمانى میوان دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا وه‌ك دۆستێك له‌ پشتگیریكردنى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت."

هەروەها ئاماژە بەوە دەكات، "هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، چاكسازییه‌كانى وه‌زارەتى پێشمه‌رگه‌ و دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون كه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمى كوردستان"، ئاماده‌ى بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین