ڕاگەیێندراوێك لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە کوردستانی

نوچەنێت

بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیێندراوێكدا ڕایدەگەیێنێت، هەر وەزیر و بەرپرسێكی بزووتنەوەكەیان پابەند نەبێ بە بڕیاری كشانەوەی گۆڕان لە حكومەت، هیچ پەیوەندییەكی بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە نامێنێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە (13/ئەیلوول/2024)  بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە و تێییدا دەڵێت، "بە پێزانینەوە لە هەڵوێستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیرەکان و پارێزگاری سلێمانی دەڕوانین، کە لە کۆی شەش پۆستی سیاسی، پێنجیان پابەندییان بە بڕیاری سیاسیی بزووتنەوەی گۆڕانەوە دەربڕیوە، لەوانەش جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وەزیری دارایی و ئابووری، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و پارێزگاری سلێمانی."

هەروەك لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، بزووتنەوەی گۆڕان جەخت لەوە دەكاتەوە، "بە پێچەوانەوە، هەر وەزیرێک، بە هەر بیانوو و پاساوێک، بڕیاری کشانەوە لە پۆستی وەزاری نەدات، پەیوەندیی رێکخراوەیی بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە نامێنێت." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین