سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسى نوێی یونامى كۆبووه‌وه
نوچە نێت
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (15/تشرینی یەكەم/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له د. محه‌مه‌د ئهلحهسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و به‌رپرسى نوێى تیمى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یوونامى) كرد.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له به‌ڕێز ئهلحهسسان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها "هه‌موو پشتگیرییه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركى یوونامى"، دووپات كرده‌وه.
د. محه‌مه‌د ئهلحهسسان، وێڕاى نیشاندانى خۆشحاڵى به سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان، "سوپاسى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هاوكارییان له‌گه‌ڵ تیمى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا له عێراق."
هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، هه‌ردوولا "هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى پێكهاته‌كان، به‌تایبه‌تى ئێزدییه‌كانیان خسته به‌ر باس. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى هاوكاریى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى بۆ كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان" كرد.
سەبارەت بە كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، "سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه تاقه چاره‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ته‌واوه‌تیى ده‌ستوور و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى عێراقه، هه‌روه‌ها باشكردنى دۆخى ئێزدییان و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى بۆ ناوچه‌كانیان و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانیان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان، به پێویست و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا."
چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment