سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆبووه‌وه
نوچە نێت
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌ختیان "له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا كرده‌وه. له‌مباره‌یه‌وه چۆنیه‌تیى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و دهرفهتهكانى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى توركییان له ناوچه جیاكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان"، تاوتوێ كرد.
هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، سه‌رۆكى كۆمارى توركیا، "به‌رده‌وامیى هاوكارى و پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاریكاریى هاوبه‌شی نێوانیانی له هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌یى و خواستى كه‌رتى تایبه‌تى وڵاته‌كه‌ى بۆ كار و وه‌به‌رهێنان له بوار و كه‌رته جیاكاندا نیشان دا."
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەییب ئەردۆغان، له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا "نیگه‌رانیى خۆیان ده‌رباره‌ى ئاڵۆزیى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسى و ئه‌گه‌رى لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه ده‌ربڕى. له‌مباره‌یه‌وه هاوڕا بوون كه پێویسته هه‌مووان كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زیاترى ئالۆزییه‌كان بگیرێت و كێشه‌كان ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكرێن."
ڕاگەیێندراوەكە دەشڵێت، "په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرۆژه‌ى ڕێگه‌ى په‌ره‌پێدان، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش"، چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونهكهوه بوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment