باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق داوای دڵنیایی لە هەرێمی كوردستان دەكات
ئەمڕۆ شەممە (19/تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ڕایگەیاند، "ئێمە پشتگیری هەموو هەوڵێک دەکەین بۆ دڵنیابوون لەوەی هەڵبژاردنەکانی سبەینێی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئازاد و دادپەروەرانە بێت".
ئەلینا ڕۆمانۆوسکی ڕاشیگەیاندووە، "داوا لە هەموو پارتە سیاسیەکان و هێزە ئەمنییەکان دەکەین ڕێز لە ڕۆڵی گرنگی میدیا و کۆمەڵگەی مەدەنی بگرن لە پرۆسەی دیموکراسیدا و خۆیان لە هەموو جۆرە توندوتیژییەک بە دوور بگرن".
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بەیانی بەڕێوە دەچێت.(1,091) کاندیدی ئافرەت و پیاوی کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی (100) کورسی پەرلەمانی هەرێم. بەپێی یاسای هەڵبژاردن دەبێت لایەنی کەم (30) کورسی بۆ ئافرەتان تەرخان بکرێت.
لە هه رێمی کوردستان (2,899,578) دەنگدەری تۆمار کراو هەیە، (215,960) هاووڵاتی مافی بەشداری کردنیان لە دەنگدانی تایبەتدا هەبوو کە دوێنێ هەینی بەڕێوەچوو، (2,683,618) هاووڵاتیش مافی بەشداری کردنیان لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا هەیە کە بەیانی یەکشەممە (20/10/2024) بەڕێوە دەچێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment