سەرۆکى حکومەتى هەرێم داوا لە لایەنەکان دەکات بێنە پاڵ پڕۆژەى نیشتیمانى
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (24/ تشرينى يەکەم/2024) سەرۆکی حکومەت لە گوتارەکەى ئاماژەی بەوە كرد، ئەم ئاهەنگی دەرچوونە چركەساتێكی مێژووییە لە ژیانی قوتابیيانی دەرچوو و خێزانەکانیان، بۆیە مرۆڤ، شانازی و هیوا لە چاوەكانی دەرچووان دەبینێت، لە كاتێكدا ئەوان خۆیان بۆ قۆناخێكی نوێی ژیانیان ئامادە دەكەن.
سەرۆكی حكومەت ڕوونی كردەوە كە دەرچوونی ژمارەیەکی دیکە لە قوتابیيان، بەشداریيهکی گرنگە لە پێشخستن و بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و هیوای خواست کە ڕۆڵێکی دیاریان لە بونیادنانی ئایيندەیەکی گەش بۆ کوردستان و بەرزكردنەوەی پێگە و ناوبانگی هەرێمی كوردستان هەبێت.
مەسرور بارزانى لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا تیشكی خستە سەر هەڵبژاردنەکانی هەرێمی كوردستان و جەختی کردەوە کە ئێستا لە قۆناخی ئامادەکاریداین بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی کوردستان. کە پێویستە حکومەتکە لە ئاستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكانی داهاتوو بێت، ئەمەش دەخوازێت زیاتر هاوكاریی لە نێوان دامەزراوەكاندا هەبێت. جەختیشی کردەوە کە پەرەپێدانی پەروەردە و خوێندن هەمیشە لە بەرنامە و كارەلەپێشینەکانی حکومەتدا دەبێت.
دەربارەى پڕۆسەى خوێندنیش جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، كە هاوهەڵوێست بوون لەبارەی گرنگی و برەودان بە بوارەکانی خوێندن و فێركردن، دەمانكات بە هێزێكی لە بن نەهاتوو، ئێستاش دەرفەتێكی نوێ هەیە بۆ ئەوەی ڕیزەكانمان یەك بخەین، بۆیە ئەرکی حكومەتی نوێیە كە ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەكان ببێتەوە و بە یەكڕیزییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخی ئەمنی و ئاڵنگارییە ئابوورییەكان بكات لە ناوچەیەكدا كە لە ئاڵۆزی و نائارامیدايه.
دەربارەى پڕۆژەکانى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەریم گوتى، بەشێك لەو دەستكەوتانە كرد كە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەدەستی هێناوە، لەنێویشیاندا پڕۆژەی (هەژماری من) كە تا ئێستا نزیکەی (700) هەزار كەس لە فەرمانبەرانی كەرتی گشتی لەم پرۆژەیەدا تۆمار كراون. جگە لە پرۆژەی كارەبای (ڕووناكی) كە ئامانج لێی دابینكردنی كارەبای (24) كاتژمێرییە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان، ئەم پڕۆژەیەش پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەدەست هێناوە، بەوەی كە تا ئێستا زیاتر لە 50 هەزار هاووڵاتی سوودمەندبوون لە كارەبای بیست و چوار کاتژمێری، هەروەها پلانەکانیش بەردەوامە و پڕۆژەكە سلێمانی و دهۆكیش دەگرێتەوە.
سەرۆکی حکومەت داواشی لە دەرچووان کرد کە وابەستەی كوردستان بن و پشكداریی لە بونیادنانی كۆمەڵگەیەكی بەهێز و یەكگرتوودا بكەن. بەڵێنیشی دا كە پشتیوانیی هەموو دەستپێشخەرییەكی داهێنەرانە بكات كە پێشكەشی دەكەن، جا چ لە دامەزراوەكانی حكوومەتەوە بێت یانیش لە كەرتی تایبەت. ئەوەشی خستە ڕوو كە خواست و متمانەبەخۆبوون كلیلی سەركەوتنن بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوتەکان.
سەرۆك وەزیران سوپاسی دایك و باوكی قوتابیانیشی كرد بەرامبەر بەوەی كە هەوڵێكی گرانبەها و بەنرخیان لەپێناو ڕۆڵەكانیان داوە، بۆیە ئەمڕۆ ڕۆژی لێزلێنانە لەوان و هەوڵە لەخۆبردوانەكەیان. لە كۆتاییشدا داوای لە دەرچووان كرد كە بە متمانەوە بەرەو داهاتوو هەنگاو بنێن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment