سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان: داوا لە هەموو لایەک دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەبارەی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ڕاگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە و "داوا لە هەموو لایەک دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن و هەموو هەوڵێک بدەن بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری پێکدادان و ئاڵۆزییەکان."

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (26-102-2024) سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕاگەیێندراوێككی لەبارەی هێرشەكانی ئیسرائیل و ئیڕان بڵاوكردەوە و تێدا هاتووە، "سه‌ركۆنه‌ى ئەو هێرشە ئاسمانییانە دەکەین کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێرانیان کردە ئامانج."

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیێند

راوەكەدا دەڵێت، "داوا لە هەموو لایەک دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن و هەموو هەوڵێک بدەن بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری پێکدادان و ئاڵۆزییەکان. پەرەسەندنی شەڕ و لێکەوتەکانی، هەڕەشە لە سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە دەکات".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین