سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی رەوتی حكیمە دەكات
نوچە نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (29/ تشرینی یەكەم/ 2024) سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانیى عێراقى، هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجامه‌كانى تاوتوێ كرد و به‌ڕێز ئه‌لحه‌كیم پیرۆزباییى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى له سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرده‌وه و هاوڕا بوون كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به لێكگه‌یشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، ده‌بێته هۆى پته‌وكردنى ئارامى و سه‌قامگیریى زیاترى عێراق. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه كارى پێكه‌وه‌یى و هاریكاریى نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراقیان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى وڵات‌دا، به پێویست له قه‌ڵه‌م دا.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكییان له‌وه كرده‌وه كه پێویسته هه‌موو لایه‌ك كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن ئارامى و سه‌قامگیرى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بپارێزرێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك عێراق له ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه‌وه نه‌گلێت و له لێكه‌وته‌كانى به‌دوور بێت
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment