سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانیی عێراقی دەكات کوردستانی

نوچە نێت

ئەمڕۆ سێشەممە (29-10-2024) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز سەید عەممار ئەلحەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانیی عێراقی كرد.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، عەممار ئەلحەكیم "پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان كرد بە بۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە بیستی ئۆكتۆبەر و بە دەستكەوتێكی گرنگ وەسفی كرد."

لە كۆبوونەوەكەدا، هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، هەردوولا "بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ و هەروەها دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانیە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی عێراق ئاڵوگۆڕ" كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین