پەرلەمانتارێکى پێشوو هەدەپە: سەرۆک بارزانى و سەرۆک نێچیرڤان بارزانى رۆڵیان لە چارەسەرى پرسى کورد هەیە
نوچە نێت
ئەمڕۆ سێشەممە (29/تشرینی یەکەم/2024) ئاڵتان تان، سیاسەتڤانی کورد و پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لەدیمانەیەکی کەناڵی رووداو دا کە تایبەت بوو بە دەستپێشخەرییەکەی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) بۆ چارەسەری پرسی کورد و هۆکارەکانی دەستپێکردنەوەی چارەسەری پرۆسەی کێشەی کورد لە تورکیا رایگەیاند، "یەکەم؛ بە گشتی لە سیاسەتی دەرەوە کێشەی جیدی هەن. چونکە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەتەواوەتی شڵەژاوە و دووبارە دیزایین دەکرێتەوە. لەوانەیە سنوور و دەسەڵاتی زۆر لە وڵاتان بگۆڕێن. جا لێرەدا تورکیا دەیەوێت کورد لە تەک خۆی ببینێت نەوەک لە دژی. دووەم هۆکار ئەوەیە، دەسەڵاتی تەیب ئەردۆغان دەنگی لەدەستداوە. هەروەها کێشەی هەیە و چی دەکات ئابووریی وڵاتەکەی بۆ راستەڕێ نابێتەوە. لە هەڵبژاردنی داهاتوودا کە چاوەڕێی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکرێت، پێویستی بە دەنگی کورد دەبێت. سێیەمیش ئەوەیە تەیب ئەردۆغان دەیەوێت دووبارە ببێتە بەربژێر و بۆ ئەمەش بەگوێرەی دەستوور، پێویستی بە (360) دەنگ هەیە و دەیەوێت ئەمەش لەڕێی پشتیوانیی کوردانەوە فەراهەم بکات."
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بە گرینگی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پڕۆسەی چارەسەری کێشەی کورد دەكات و گوتی "بەرێز مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانیش کاریگەریی گرنگیان لەسەر گەلی کورد هەیە. لە پرۆسەی چارەسەریی (2013)ش من دوای ئەوەی رۆیشتمە قەندیل و گەڕامەوە، لە ماڵی نێچیرڤان بارزانی بوومە میوان. بە درێژی باسمان لەو بابەتانە کرد. زۆر قسەمان لەسەر کرد و هەمان رۆژ کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیشمان سازکرد. بەڕێز مەسعود بارزانی و بەڕێز نێچیرڤان بارزانیش لەپێناوی پێشکەوتنی ئەم کارە بە شێوەیەکی تەندروستانە، کاریگەریی جیددیان لەسەر هەردوو لا، تەنانەت لەسەر هەرسێ لا؛ واتا پەکەکە، حکومەتی تورکیا؛ ئەردۆغان و کوردانی تورکیا و رۆژئاواش کاریگەریی جیددییان دەبێت. چونکە ئەوانیش لە سەرەتاوە داکۆکی لە رێککەوتنی تورک-کورد دەکەن. ئەوان رێککەوتنیان دەوێت نەوەک پێکدادان."
لەلایەکی ترئەو سیاسەتڤانە کوردە بژاردەکانی بەردەم کوردی ئاشکرا کردوو و گوتی، "کورد دوو رێگەیان لەبەردەمە؛ یان تاوەکو قیامەت هەوڵی سەندنی مافەکانیان بە شەڕ لەگەڵ تورکیا دەدەن کە رێگەی تێناچێت بتوانن ئەمە لەڕێی چەکەوە بکەن. دەتوانن پشتیوانی چەک لە ئەمریکا، ئێران، رووسیا و ئیسرائیل وەربگرن و لەگەڵ تورکیا شەڕ بکەن، بەڵام ئەمە رێگەیەکی باش نییە و هیچ خێرێکی بۆ کورد نییە. بۆ تورکیاش دۆخێکی وەها جێی باسە؛ یان ئەم شەڕە (40) ساڵییە بۆ ماوەی (40) ساڵی دیکە درێژە پێدەدات، یان لەگەڵ کوردان لەنێو تورکیا و دەرەوەی تورکیاش؛ سووریا و عێراق، واتا لە باشوور و رۆژئاوا، دەگاتە رێککەوتنێک."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment