سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بەشداری دیداری مێری دەکات کوردستانی

نوچە نێت

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (30/تشرینی یەکەم/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیداری مێری (2024) بەشداری پانێلێک دەکات.

پانێلەکە بە ناونیشانی (هەرێمی کوردستانی عێراق لە دەوروبەرێکی پشێودا: دیدگا و ئاراستەکان) بەڕێوەدەچێت، چاوەڕوان دەکرێت، باس لە هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، پەیوەندییە ناوخۆییەکان، پەیوەندییەکانی هەرێم و عێراق و دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت.

دیداری مێری (2024) لە ژێر ناونیشانی (بەرەو حوکمڕانی دروست و خۆشگوزەرانی) لە ڕۆژانی (30-29)ی ئەم مانگە لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت. چەندین بەرپرسی هەرێم، بەغدا و دیپلۆماتکارانی وڵاتان بەشداری دیدارەکە دەکەن.

ئەمڕۆ لە دەیەمین دیداری مێری و ڕۆژی دووەمی ئەمساڵی دیدارەکە (7) پانێل بە ناونیشانی جیا جیا بەڕێوە دەچێت. گفتوگۆ لەسەر پرسە گرنگەکانی هەرێم، بەغدا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین