خەیری بۆزانی: شنگال هەموو تایبەتمەندیەکانی بە پارێزگابوونی تێدایە
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
لەسەر بەڵێنی بە پارێزگاکردنی شەنگال کە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمى كوردستانهوە بە ئێزدییەکان دراوە، خەیری بۆزانی بەڕێوبەری کاروباری ئێزیدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف گوتى، "کارێکی باشە و شنگال هەموو تایبەتمەندییەکانی بە پارێزگابوونی تێدایە".
ئەمرۆ شەممە ٢٤ی نیسان، خەیری بۆزانی بەڕێوبەری کاروباری ئێزیدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف لە لێدوانێکی تایبەت بۆ نوچەنێت گووتی، "بە پارێزگابوونی شەنگال تایبەتمەندی خۆی هەیە، لە چەند روویەکەوە باشە و پێویست بوو پێش ئێستاش بکرابایە. راستە خەڵکی شنگال کوردن بەڵام لە رووی ئاینییەوە ئێزیدن، تایبەتمەندییەکی تر ئەوەیە زۆربەی هەرە زۆری ئەم ناوچەیە خەڵکی کوردی ئێزیدین و کوردەکانی تریش و مسوڵمانیش لەوێدا هەن".
له درێژهى لێدوانهكهى خهیرى بۆزانى دووپاتى لهسهر ئهوه كردهوه كه تایبهتمهندییهكانى شنگال بۆ به پارێزگابوون زۆرن و گوتى، "ئەو نەهامەتیەی کە بەسەر خهڵكى شنگال داهات لە ٢٠١٤ ئەمەش وامان لێدەکات زیاتر حەق بدەینە ئەو ناوچەیە بۆ بوون بە پارێزگا، یانی هەموو تایبەتمەندیەکی لە هەموو بواریکەوە ئەو ناوچەیە شایستەی ئەوەیە ببێت بە پارێزگا".
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment