سەرۆك نێچیرڤان بارزانی: هەڵبژاردن سەرچاوەی رەوایەتیدانە بە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان
نوچە نێت
ئێوارەی چوارشەممە (30/تشرینی یەكەم/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دیداری مێری بەشداریكرد لە پانێلێكدا بە ناوی (هەرێمی کوردستانی عێراق لە دەوروبەرێكی پشێودا: دیدگا و ئاراستەکان) و لە گوتارێكدا ڕایگەیاند، "مەسەلەی هەڵبژاردن مەسەلەیەکی گرنگ بوو بۆ هەرێمی کوردستان. هەڵبژاردن سەرچاوەی رەوایەتیدانە بە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان و دواکەوتنی بۆ هەرێمی کوردستان زۆر خراپ بوو."
سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردن سەرۆكی هەرێمی كوردستان گوتی، "هەڵبژاردن گرنگە، لەبەرئەوەی رەوایەتیی دەسەڵات دەدات بە هەر کەسێک کە بیباتەوە. هەرێمی کوردستان و عێراقیش ئەو مۆدێلەیان هەڵبژاردووە؛ مەسەلەی دیموکراسییەت و دەسەڵات لەڕێگەی سدووقی دەسەڵاتەوە."
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەكرد، "خۆشبەختانە دەڵێین بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی دیکە، پرۆسەی دیموکراسی لە کوردستاندا بەشێوەیەکی باش و لەسەر رێچکەیەکی دروست خەریکە گەشە دەکات. لە چوارچێوەی پرۆسەیەکی دیموکراسیدا گەلی کوردستان سەلماندی پێویستە زیاتریشی بۆ بکرێت و سوپاس بکرێت. ئێوە تەسەوری ئەوە بکەن؛ دوو حیزبی رکابەر لە یەک کاتدا لە هەولێر بانگەشەیەکی گەورەی هەڵبژاردنیان دەکرد و هیچ کێشەیەکیش رووینەدا."
لەبارەی براوەی هەڵبژاردنیش، نێچیرڤان بارزانی گوتی "براوەی گەورە لەم هەڵبژاردنە، گەلی کوردستان و عێراق بوون، کەم نییە نزیکەی 72٪ـی خەڵک بەشدارییان لەم هەڵبژاردنەدا کرد."
هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها رایگەیاند "هەڵبژاردنێکی زۆر سەرکەوتوومان بەڕێکرد، کە لە ساڵی 1991ـەوە، ئەمە گرنگترین هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بوو، ئێستا کاتی ئەوەیە دووبارە دەست بەوە بکەین مۆدێلێکی رێکوپێک بدۆزینەوە کە چۆن لەگەڵ بەغدا کێشەکان چارەسەر بکەین، بەڵام ئەم کێشانە سەرەتا بەوە چارەسەر دەبن، نێو ماڵی خۆت رێکبخەی، حکومەتێکی کارا و بەهێزت هەبێت، کە هەوڵبدات رێگەی لێکتێگەیشتن و چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغدا بدۆزێتەوە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment