سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى فه‌رمانى هێنانه‌كایه‌ى سێ ناحیه‌ ده‌رده‌كات کوردستانی

نوچە نێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە (31/تشرینی یەكەم/2024) سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، له‌ فه‌رمانێكى هه‌رێمیدا كه‌ چوارشه‌ممه‌ (30-10-2024) ده‌رچووه‌، سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، "بڕیارى هێنانه‌كایه‌ى هه‌رسێ ناحیه‌ى (شاریا، مسێریك و ته‌ناهى) له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك، ده‌رخست".

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەكەی سەرۆكایەتیی هەرێم، "ئه‌م فه‌رمانه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پاڵپشت به‌ یاساى سه‌رۆكایه‌تى و له‌به‌ر ڕۆشناییى نووسراوێكى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، به‌پێى یاساى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رچووه‌ و له‌ ڕۆژى ئیمزاكردنییه‌وه‌، جێبه‌جێ ده‌كرێت".

هەروەها دەشڵێت، هێنانه‌كایه‌ى ئه‌و سێ ناحیه‌ تازه‌یه‌ له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك، ده‌بێته‌ هۆى فراوانكردن و بره‌ودانى زیاتر به‌ خزمه‌تگوزاریى گشتى و پێشكه‌شكردنى ئاسانكاریى زیاترى كارگێڕى بۆ هاووڵاتیانى ئه‌و سێ ناوچه‌یه.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین