سەرۆك بارزانی و مەحمود مەشهەدانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك بارزانی و سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا جەختیان لە "چارەسەرکردن و یەکلایکردنەوەی کێشە هەڵواسراوەکانی" نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی (یەکی تشرینی دووەمی 2024) سەرۆک مەسعود بارزانی و مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.

بەپێی ڕاگەیێندراوی بارەگای بارزانی لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك بارزانی، " پاڵپشتی و پیرۆزبایی خۆی بە بەڕێز مەحموود مەشهەدانی ڕاگەیاند بۆ هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. لەبەرانبەریشدا سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سوپاسی هەڵوێست و پشتگیرییەکانی سەرۆک بارزانی کرد لە چارەسەرکردنی کێشەکان و هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق."

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا جەخت لە، "چارەسەركردن و یەکلاییکردنەوەی كێشە هەڵواسراوەكان و هەروەها تێپەڕاندنی ئەو یاسایانە كرایەوە كە لە بەرژەوەندیی گەلانی عێراقدان و دەبنە هۆی چارەسەركردنی گرفتەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین