بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی بازرگانێکی بەبڕی (100) کیلۆگرام راگەیاند کوردستانی

نوچە نێت

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیێنداوێکدا رایگەیاند، "بازرگانێک دەستگیرکراوکە بە بڕی 100کیلۆگرام حەبی هۆشبەریش لەجۆری "کپتاگۆن" دەستی بەسەرداگیرا."

ئەمڕۆ یەکشەممە (دووی تشرینی دووەم/2024)بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکردنی بازرگانێکی بە بڕی 100کیلۆگرام حەبی هۆشبەریش لەجۆری "کپتاگۆن" راگەیاند. 
بەپێی راگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانە ئاماژەی بەوە کردووە،  "دوای وەرگرتنی بڕیاری هەریەکە لە بەڕێزان دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش و دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای کەرخ، بەهەمانگی نێوان هەردوو بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتی مادەهۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاساییش/ هەولێرو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، لە ڕێکەوتی ( 2024/10/30)لە شاری بەغدا توانرا بڕی 100 کیلۆگرام حەبی هۆشبەر لەجۆری "کپتاگۆن" دەستی بەسەردابگیرێت." 
لەبەشێکی دیکەی راگیێندراوەکە هاتووە، "هاوکات لە هەمان چالاکیدا توانرا بازرگانێکی مەترسیدار کە ئەندامی تۆڕێکی نێودەڵەتی ماددەی هۆشبەر بوو دەستگیربکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین