نووسینگه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا ستایشى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات کوردستانی

نوچە نێت

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، له‌ كۆبوونەوەكەدا "هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو بۆ دامه‌زراندنى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا"، تاوتوێ كران.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە (حەوتی تشرینی دووەم/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ ڕادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا له‌ هه‌رێمى كوردستان‌، كرد.

به‌رپرسى نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا "وێڕاى پیرۆزبایى بۆ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، ئاما‌ژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ به‌پێى هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌وان، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان، سه‌ركه‌وتووانه‌ و به‌ ڕێكوپێكى به‌ڕێوه‌ چووه‌ و مایه‌ى ڕه‌زامه‌ندیى ئه‌وانه‌، بۆ ئه‌وه‌ش، ده‌ستخۆشیی له‌ هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان"، كرد.

لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، هه‌ردوولا جه‌ختیان "له‌ بره‌ودانى زیاتر به‌ هاریكاریى هاوبه‌شى نێوان وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌، به‌تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌دا كه‌ بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێویستن و ده‌توانن یارمه‌تیده‌ر بن بۆ پته‌وكردنى دامه‌زراوه‌كان."

هەروەها دەشڵێت، مه‌ترسى و لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین