نێچیرڤان بارزانى: تەواوى نەخۆشخانەکانمان ئامادەى پێشوازین لە بریندارانى ئاگرکەوتنەوەکەى بەغدا
نوچەنێت:
نێچیڕفان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە ڕگەیێندراوێکدا هاوخەمى خۆى بۆ رووداوەکەى نەخۆشخانەى ئیبن ئەلخەتیبى تایبەت بە کۆرۆنا، هەروەها ئامادەیى هەموو نەخۆشخانەکانى کوردستانیش دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە (25-4-2021) سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، "هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويسته و نه‌خۆشخانه‌كانى به ته‌واوى ئاماده‌ن بۆ پێشوازيكردن له بريندارانى ڕووداوه‌كه و پێشكه‌شكردنى هه‌موو چاودێرييه‌كى پزيشكيى پێويست."
دەقى ڕاگەیێندراوى سەرۆکى هەرێمى کوردستان:
ڕووداوى به‌ئازار و دڵته‌زێنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى شه‌وى ڕابردوو له نه‌خۆشخانه‌ى ئيبن ئه‌لخه‌تيبى تايبه‌ت به نه‌خۆشه‌كانى كۆرۆنا له به‌غدا كه تيايدا ده‌يان كه‌س گيانيان له ده‌ست دا و بريندار بوون، هه‌موومانى هه‌ژاند.
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانيان و ته‌واوى گه‌لى عێراق ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌م و په‌ژاره‌يانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانيان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و شيفاى به‌په‌له بۆ برينداران بنێرێت.
هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويسته و نه‌خۆشخانه‌كانى به ته‌واوى ئاماده‌ن بۆ پێشوازيكردن له بريندارانى ڕووداوه‌كه و پێشكه‌شكردنى هه‌موو چاودێرييه‌كى پزيشكيى پێويست.
لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان ده‌بێ هۆكاره‌كانى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه ئاشكرا بكه‌ن و لێچينه‌وه له هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مييه‌كدا بكرێت و له هه‌موو شوێنێك ئه‌وپه‌ڕى ڕێكاره‌كانى سه‌لامه‌تى بگيرێنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى ديكه ڕووداوى وا دڵته‌زێن له هيچ شوێنێكى وڵات دووباره نه‌بنه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/4/25
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment